خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵكی دیواندەرە بەناوی “محەممەد ساڵحی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد ساڵحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی و ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە.
