برا شەهیدێکی شۆڕشی ژینا جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە

خۆڕاگری: ڕەزا بەبرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی قووچان و برای مەهدی بەبرنژاد، شەهیدی شۆڕشی ژینا، جارێکی دیکە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا بەبرنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “قووچان”ـی سەربە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی و برای شەهید “مێهدی بەبرنژاد” کە لەکاتی شۆڕشی ژینادا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە شەهید کرا، بۆ جاری دووهەم لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوود لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا گوازرایەوە بە بیندیخانەی ئەو شارە.

ڕۆژی شەممە، ١٢ی جۆزەردانی ئەمساڵ، ڕەزا بەبرنەژاد پاش نزیکەی ١٥ڕۆژ دەسبەسەربوون لە بەندیخانەی شاری قووچان بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرابوو کە ڕۆژی سێشەممە ٣١ی بانەمەڕی ئەمساڵ، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لەو شارە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردبوو و هەروەها لە بەرەبەری ساڵڕۆژی شەهیدکردنی براکەیدا لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.