دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: یونس نەبیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، یونس نەبیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “دەلۆ”ـی سەربە ناوچەی “دزەی دۆڵ”ـی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و بەتەواوی پشکنیویانە و هەروەها تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.