دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی زانکۆی مەریوان لەلایە ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەسەن فەرەجی، مامۆستای زانکۆی ئازادی مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە ماوەی چوار ڕۆژە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، حەسەن فەرەجی، مامۆستای زانکۆی ئازادی مەریوان و دکتۆرای پسپۆڕی فیزیۆلۆژیی وەرزشی و ئەندامی لێژنەی زانستی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا، تائێسیا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.