خۆڕاگری: حەسەن ئەهار، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان ماوەی زیاتر لە ١٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، حەسەن ئەهار، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاساییی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیاییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی ئەو بنەماڵەیە.