
خۆڕاگری: سدیق محەممەدی، شۆفێری بارهەڵگری خەڵکی سنە لە درێژەی مانگرتنی بارهەڵگرەکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی جۆزەردانی ۱٤۰٤ی هەتاوی، سدیق محەممەدی، شۆفێری بارهەڵگری خەڵکی شاری سنە بەهۆی بەشداریکردنی لە مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندجارێک لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفوونییەوە بانگ کراوە بۆ ئەو ناوەندە سەرکوتکەرە و هەروەها لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.