“بنیامین ڕەحیم پوور” بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی بەندکرانەکەی ڕەوانە بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “بنیامین ڕەحیم پوور” کە پێشتر لە لایەن دادگا سزای بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێ کردنی ٦ مانگ بەند کرانەکەی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانە کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگای شوڕشی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١٨ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو.