نگار داودی سزاکانی لە دادگای پێداچوونەوە وەک خۆی پەسند کرد

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دادگای پێداچوونەوەی شاری ئیلام سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و باقی سەزاکانی تری “نگار داودی”خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری ئیلام وەک خۆی پەسند کردەوە.

“نگار داودی” ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵکی کوردستان لە شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو کە دوای مانگکێک بە بارمتە ئازاد کرابوو