
خۆڕاگری: ئێحسان ڕۆستەمی، چالاکوانی فەرهەنگیی خەڵکی هەرسین لەشاری تاران و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲۹ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئێحسان ڕۆستەمی، چالاکوانی فەرهەنگیی خەڵکی شاری هەرسین، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری تاران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو خەڵکی شاری هەرسین و نیشتەجێی شاری تارانە چالاکی فەرهەنگی دەکات کە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.