دیواندەرە : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی زەکی سەر بە دیواندەرە بە ناوی “مەیسەم مەلاوەیسە”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری دیواندەرە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.