
خۆڕاگری: مێهدی مەجیدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵكی بۆکان کە پێشتر بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرابوو، لەلایەن ڕێژیمەوە هەڵوەشاوەتەوە و دەسبەسەر کرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند: مێهدی مەجیدی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری بۆکان کە پێشتر بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای ٣ساڵ بەندکردنی بەسردا سەپێندرابوو و بەشێوەی مەرجدار و بەپێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرابوو، ئەو مەرجە هەڵوەشاوەتەوە و لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوەتەوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان.
ناوبراو ڕۆژی ١٧ی خەرمانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی دادگای پێداچوونەی ڕێژیمی ئێرانەوە، پاش ٨مانگ بەندکردن بەشێوەی کاتیی و مەرجدار و بەپێبەندی ئەلیکترۆنیکی ئازاد کرا و هەروەها پێشووتر لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیم لە بۆکان بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل، سزای ٤ساڵ و ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو.