دوو هاووڵاتیی خەڵكی بانە زیاتر لە ٢٠ڕۆژە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە

خۆڕاگری: خەلیل فەرخری و ڕەسووڵ فەخری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە ماوەی زیاتر لە ٢٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مااوەی زیاتر لە ٢٠ڕۆژە، خەلیل فەخری و ڕەسووڵ فەخری کە ئامۆزای یەکن و هاووڵاتیی خەڵكی شاری بانەن، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و و گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

ئەو دو ئامۆزایە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٢ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیان، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.