دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومێد ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر وبۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە، هەڵیانکوتایەوە سەر دووکانی ئومێد ئەسەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە،  ماوەی کەمتر لە ڕۆژ لەمەوبەر، لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە ئومێد ئەسەدییەوە کرد و داوایان لێکردن کە سەردانی ئەو ناوەندە بکا و پاش سەردانەکەی، ڕۆژی یەکشەممە، هێزە سەرکوتکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر دووکانەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.