دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی  “فەرەیدوون نەبی” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەیان و بە تووند و تیژی دەسبەسەر کراوە.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵە ناوبراویان ڕاگەیاندووە  کە تا ئەو کاتەی براکەی بە ناوی “فەردین” خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکا فەرەیدوون ئازاد ناکەن،پێشتریش ئەندامانی ئەو بنە ماڵەیە بە دەستبەسەر داگرتن مووبایلەکانیان بۆ ماوەی چەندین ساعەت لە لایەن ئیتلاعات لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرابوو.