خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی لاوێکی تەمەن ١٧ ساڵان خەڵکی بۆکان بە ناوی “سوهێل کەریمی گوڵان” لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە دیار نییە و چارەنووسی نادیارە.