مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سنە بەنگهێشتی داگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی هەمەدان کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی  ڕابردوودا مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سنە با ناوی “مامۆستا حوسێن عەلی مرادی” پێش نوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل اللە بانگهێشتی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان کرا.

بە پێی ئەو بەنگهێشتنامەیە مامۆستا حوسێن دەبێت بۆ ئاخرین جار لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی بەرگری لە خۆی بکات.

هەر لەو پێوەندیە دا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو مامۆستای ئاینی خەڵکی شاری دێولان بە ناوەکانی “مامۆستا محەممەد سەیف پەناهی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی قادرمەرز و هەروەها “مامۆستا شاهۆ فەتحی”پێس نوێژی گوندی سەراو لە لایەن داگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی لە شاری هەمەدان کرابوون.