مەهاباد : بەردەوامی دەستبەسەر کرانی بابەک فەرامەرزی

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “بابەک فەرامەرزی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو دوای لێکۆڵینەوە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کراوە.