دێهلۆڕان: فەرشاد ئەحمەدی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی د؟ێهلۆڕان کە لە شاری تاران  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕش لە شاری تاران سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات سزای ٢ ساڵ بەند کرانی تەعزیری و ٥ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.

“فەرشاد ئەحمەدی” لە مانگی بانەمەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.