چالاکێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: کامران ساختمانگەر، چالاکوانی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵكی سنە پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، کامران ساختمانگەر، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری سنە و یەکێک لە چالاکانی کرێکاریی ئەو شارە، پاش یەکمانگ و ٤ڕۆژ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە گرتنەیەکی ڕێژیم لە سنە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە هەڵیانکوتایە سەری و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و هەر لە گرتنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە ڕاگیرا تا بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.