دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا لەلایەن ڕێژیمەوە تۆمەتیان بەسەردا سەپێندراوە و بەشێوەی کاتیش ئازاد کراون

خۆڕاگری: جوبرەئیل فەتحی و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، دوو هاووڵاتیی خەڵكی سەوڵاوا لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بانگ کران و تۆمەتەکانیان پێڕاگەیاندن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، جوبرەئیل فەتحی و محەممەدئەنوشیروان حەیدەری، دوو هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ئەوێهەنگ”ـی سەربە شاری سەوڵاوا، لەپەیوەندی لەگەڵ بەشداریكردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆز، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ كران و دوای پێڕاگەیاندنی تۆمەتەكانیان، بەدانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان ئازاد كران.

ئەو دوو هاووڵاتییە دوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی دادگا  سەپاندنی تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەكی كاتیی ئازاد كران و هەروەها لەپەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی پێشوازیكردن لە نەورۆز كە ڕۆژی ١١ی ڕەشەممە لە گوندی “چەشمیەر”ـی سەربە شاری سنە بەرێوە چوو، ڕووبەڕووی دۆسیەسازی بوونەوە.