
خۆڕاگری: پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی بۆکان، پاش حەفتەیەک ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی گوندی “حاجی لەک”ـی سەربە شاری بۆکان، پاش یەک حەفتە دەسبەسەربوون بەشێوەی کاتیی بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ملیۆن تمەنی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان ئازاد کرا.
ناوبرا ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، بۆ دووهەمینجار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری بۆکان و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.