هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٣مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەمجەد ساڵحزادە، هاووڵاتیی تەمەن خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە، بە سەرۆکایەتی قازی “جەواد مستەفایی” بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بەدژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و دواتر ئەو سزایە گۆڕدرا بۆ پێبژاردنی پارە.

دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەقز سزای ناوبراوی بۆ پێبژاردنی پارە بە بڕی ١٦ملیۆن تمەن گۆڕی و ئەو سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ئەمجەد ساڵحزادە ڕاگەیەندراو و هەروەها ناوبراو لە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، دوای بانگکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە، دەسبەسەر و پاش ڕۆژێک بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.