
خۆڕاگری: لەیلا پاشایی، چالاکی بوای مافەکانی ژنان و خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سنە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەیلا پاشای، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و مەدەنیی خەڵكی شاری سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەهۆی ئەوەیکە بەشداری لە ڕۆژی جیهانی ٨ی مارسدا کردووە، دەسبەسەر کراوە و تائێستا ٤ژنە چالاکوان کورد لەلایەن ڕێژیمەوە بەوهۆیەوە دەسبەسەر کراون.
ناوبراو لە ڕێورەسمی ٨ی مارسدا لە شاری سنە، پەیامی کۆتایی ڕێوڕەسمەکەی خوێندۆتەوە و هەروەها پێشتر لە کاتی شۆڕشی ژینا لەلایەن چەکدارە داگیرکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی ئەو چوار چالاکوانە دەسبەسەرکراوە لە بەردەستدا نییە.