خۆڕاگری: ژنە چالاکوانێکی خەڵكی دێولان بەناوی “سۆهەیلا موتاعی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سۆهەیلا موتاعی، ژنە چالاکێکی بواری مافی ژنان و هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و پاش چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەریان کردووە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە و بە تەواوی مۆبایلەکیان پشکنیوە و پاش چەند کاتژمێر ڕاگیران، بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.