
خۆڕاگری: زانیار خزری، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی پیرانشار پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، زانیار خزری، هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵكی گوندی “ئیندزێ”ـی سەربە شاری پیراشار پاش مانگێک ٣ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ، ناوبراو لەگەڵ باوکی بەناوی عەزیز خزری، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و تائێستاش باوکی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەهاباد دەسبەسەرە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنیان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.