
خۆڕاگری: ئەمیر سەیدی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیژی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ۲۱ی گەلاوێژی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەمیر سەیدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانه و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازرەوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەروەها ڕۆژی ۳۰ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، هێزە داگیرکەرەکانی بەهەمانشێوە هەڵیانکوتابووە سەری و دەسبەسەریان کردوو و دوای ٦مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتەی ٤ملیاردتمەنی و بەشێوەی کاتیی و تا کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ۳ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندرا.