
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی ٩هاووڵاتی خەڵکی گوندی نەوجوان ی ناوچەی سۆماوبرادۆستی سەربە شاری ورمێ بە ناوەکانی”ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە” بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتی ئیسرائیل لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوە توندوتیژ و لێدان و بێڕێزی کردن ئەو ٩ هاووڵاتییانەیان دەسبەسەر کردووە،کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستاهیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەردەست دا نییە.