دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی قوروە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئارمان سوڵتانیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن هێزە سەرکوتەرەکانی کۆماری ئیسلامییەو دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئارمان سوڵتانیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها ساڵی ڕابردووش لە درێژەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا جارێکی دیکە بۆ ماوەیەک دەسبەسەر کرابوو.

ئارمان سوڵتانیان پاش ئەوەیکە دەسبەسەر کراوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها جێی ئاماژەیە کە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم شەش هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.