تێکچوونی باری تەندروستیی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە نۆهەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانە

خۆڕاگری: فوئاد فەتحی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سنە، کە سزای ٤ ساڵ بەندکردنی لە بەندیخانە ئێڤین تێپەڕ دەکات، لە نۆیەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردندایە و باری تەندروستیی نالەبارە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، ڕۆژی دووشەممە، ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٣ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی”، فوئاد فەتحی، بەندکراوی سیاسیی و چالاکوانی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کە لە بەندی ٧ی هۆڵی ٤ی بەندیخانەی ئێڤین‌ـی تاران ڕاگیراوە، لە نۆهەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدایە و لە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە ئازار و ئەشکەنجەی ئامانجدار و سیستماتیکی بەندکراوانی سیاسی، مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی خۆڕاگری، باری تەندروستیی ناوبراو بەهۆی نەخۆشیی سی و بڕینی دەرمانەکانی لە کاتی مانگرتندا، بە توندی تێکچووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و ئەوەش بووەتە هۆی مەترسی بۆ سەر گیانی و هەروەها فوئاد فەتحی پێشتریش لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٤ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرابوو و ئێستا لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران خەریکی تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەیەتی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*