
خۆڕاگری: محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان پاش زیاتر ٢مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆراگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی گوندی “نێ”ـی سەربە شاری مەریوان پاش دوو مانگ و ٧ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و تائێستاش چارەنووسی نادیارە.