هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی سەقز گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی لە سنە

خۆڕاگری: شەهلا چووپانی، هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، دوای دەسبەسەر کرانی، بۆ لێکۆڵینەوە گوازراوەتە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شەهلا چووپانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ناوبراو ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە کراوە.
شەهلا چووپانی، لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تاکوو ئێستا کە گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعات لە سنە، لەلایەن ناوەندە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمەوە رێگەی پێنەداروە لەگەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێ و لە دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەریش بێبەش کراوە.