دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەدحوسێن حاسڵی، خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی سەربە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە چەکدارەکی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەدحوسێن حاسڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی سەراوباغی شاری ئاودانانی سەربە پارێزگای ئیلام،  لە ماڵەکەی خۆیدا بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، وێرای ئەوەیکە بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی محەممەدحوسێن، لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەی هەموو کەلوپەلی نێو ماڵەکەشیان بە تەواوی تێکداوە و شکاندوویانە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر شوێنی ڕاگیرانی و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.