بەندکراوێکی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتیی ئازاد بوو

خۆڕاگری: ئارمان مینبەری، وەرزشوانی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتیی لە گرتنگەی ئیتڵاتی ڕێژیم لەو شارە ئازاد بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئارمان مینبەری وەرزشوانی خەڵکی سنە کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بوو، بە دانانی بارمەتی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد بووە و لەو ماوەیەدا لە دەستپێڕاگەیشتنی بە پارێزەر بێبەش بووە.

جێی ئاماژەیە کە ئارمان مینبەری چەند جارێک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی دەسبەسەریان کردووە و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبرا لە بەردەستدا نییە.