گواستنەوەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆگرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بەناوەکانی “میلاد فازڵ‌پوور هێمن حوسەینی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەقز میلاد فازل‌پوور و هێمن حوسەینی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و پاش ماوەیەک گواستوویانەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و لەوێ لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێ.
ئەو دوو هاووڵاتییە تاکوو ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هیچ زانیارییەکیش لەسەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەروەها ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ بەبێ بەڵەی قەزایی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.