دادسەرای گشتی ڕێژیم لە سنە تۆمەتێکی نوێی خستۆتە پاڵ ڕۆژنامەنووسێکی کوردەوە

خۆڕاگری: ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنان لەلایەن دادسەرای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سنە، بە تۆمەتێکی نوێ لەژێر ناوی هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا ڕووبەڕوو کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ژینا مودەڕیس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری مافەکانی ژنان، کە لە ڕێکەوتی ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی دەسبەسەر کراوە، گوازراوەتەوە بۆبەندی ژنانی کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی ڕێژیم لە سنە و دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە تۆمەتێکی نوێی لەژێر ناوی هاوکاریکردن لەگەڵ دەوڵەتانی دژبەردا خستۆتە پاڵی.
شایانی باسە کە، پێشتریش لەلایەن ڕێژیمەوە بە تۆمەتی بانگەشەی دژ بە حکوومەت و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لە ڕێگەی پێکهێنان و ئەندامبوونەوە لە گرووپ و دەستەی نایاساییدا ڕووبەڕووی ئەم ژنەچالاکە بوونەتەوە.