دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ساڵ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی سەقز بەناوی “سینا حەیدەری” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە درێژەی دەسبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایە کۆماری ئیسلامییەوە، سینا حەیدەری، تەمەن ١٦ساڵان کوڕی جەمیل و خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیم لە سەقز، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەو مێرمنداڵە و دەسبەسەریان کردووە هەروەها سەرەڕای سەردانی باوکی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دادسەرا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مێرمنداڵە لەبەر دەستدا نییە.