هاووڵاتییەکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “پەیمان خزرزادە”بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.