موسلیم سەعید پوور چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە سزای بەند کرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنەبە ناوی”موسلیم سەعیدپوور”لە لایەن دادگای شوڕشی سنە سزای ١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەر دا سەپێندرا.

دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە.

موسلیم سەعید بوور لە ئامادەکاری ڕێوڕەسمی نەورۆزی ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن دادگا بانگهێشت کرابوو. ناوبراو چەندین جاری دیکەش بە هۆکار بەشداری کردن لە خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.