سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شەیدا عەزیزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی کاتی شەڕی ١٢ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە، سزای ٣ساڵ بەنکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: شەیدا عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران کە لە کاتی شەڕی ١٢ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ماوەی شەش مانگ دەسبەسەر کرا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە سنە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی و ئەندامبوون لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە.

ناوبراو لەکاتی شەڕی ١٢ڕۆژەی نێوان دەوڵەتی ئیسرائیل ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە و لەماوەی دەسبەسەربوونیدا لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کرابوو.