مەهاباد : گیان لە دەستدانی هاووڵاتییەکی مەهاباد،دانیشتووی تاران

خۆڕاگری :ڕۆژی چوار شەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی هاوولاتییەکی خەڵکی مەهاباد دانیشتووی شاری تاران بە ناوی “فەرزین مەعرووفی” کوری فەرهاد، کە دوای دۆڕانی تیمی تۆپی پێی ئێران بە ئامریکا بۆ خۆشی دەربڕین وێرای خەڵکی تر هاتبوونە سەرشەقام بە تەقەی ڕاسەوخۆی هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە کە ئیجازە نەدرا تەرمی ناوبراو بگەرێندرێتەوە زێدەکەی خۆی شاری مەهاباد و هەر لە تاران ئەسپەردەی خاک کرا.