دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، محەممەدتاهیر حوسێن‌پوور، هاووڵاتییە خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە داگیرکەرکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئەو ئەو مەبەستە بێ‌ئاکام ماوەتەوە.