بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “خدر ڕەسووڵ مروەت” بەندکراوی سیاسی پێشوو بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و گوستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو چەندین جار لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەرکراوە و ساڵی ١٣٧٨ی هەتاوی لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی سزای ٣ساڵ بەندکردن تەعزیری و ٥ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە کە دوای ٢ساڵ بەندکران بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
