دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام‌ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

خۆڕاگری: سەجاد حائیری، هاووڵاتی خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری دەماوەند، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲۱ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی،  سەجاد حائیری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام و برای ئەحمەدڕە حائیری بەندکراوی سیاسیی کورد و دانیشتووی شاری دەماوەندی سەربە پارێزگای تاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو لەپاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا تەنیا لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە کە دەسبەسەر کراوە، دەنا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.