دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “ئاوات باباخانی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوەو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ڕۆژی یەکشەممە، ۳۱ی خاکەلێوەی ۱٤۰٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئاوات باباخانی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە ماوەی ٥ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ۲٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسەبەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە