خۆڕاگری: ئارتین ئەحمەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٤ساڵانی خەڵكی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بێسەروشوێنە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢ی ١ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئارتین ئەحمەدی، مێرمنداڵی تەمەن ١٤ساڵانی خەڵكی شاری سنە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بێسەروشوێنکردنی ئەو مێرمنداڵە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا، شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد، بەتایبەت گەنجان و مێرمنداڵان لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی سەندووە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانیش بەردەوام هۆشداری دەدەن کە دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵان و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانیان، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانی مافی منداڵانە کە ڕێژیمی ئێران واژۆی لەسەر کردوون.
