دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵكی پارێزگای ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: شایانی ئەسل‌مەرز خەڵكی دەڕەشار، کورش نووری و ئومێد پیرانوەند خەڵكی دێلوڕان‌ی پارێزای ئیلام، لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢ی ١ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی”، شایان ئەسل‌مەرز هاووڵاتیی خەڵكی دەڕەشار، کورش نووری و ئومێد پیرانوەند دوو هاووڵاتیی خەڵكی دێلوڕان‌ی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕيندانە ئەو سێ هاووڵاتییەی دەسبەسەر کردووە و لە پاش دەسبەسەرکردنیان تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.