
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەناوی “زانیار محەممەدنژاد” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ۲۰ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، زانیار محەممەدنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبرا سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیج زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.