هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شنۆ هاووڵاتییەکیان دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “ئەیووب مووسەوی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمیئ ئیسلامی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەیووب مووسەوی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “میراوە”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو پێشتر لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ ماوەی ٥ساڵ لە بەندیخانەدا بووە.