سەردەشت: دەسبەسەرکردنی مامۆستایەکی ئاینی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینی، پێش نوێژی گوندی کونەمشکە بە ناوی “مامۆستا عەبدووڵا بەرزگەر” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی زوو بە هێزێکی زۆرەوە هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو مامۆستا ئاینییە و دوای پشکنینی ماڵەکەی بە توند و تیژی و بێ ڕێزی کردن دەسبەسەریان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو مامۆستا ئاینییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.