هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کراوە

خۆڕاگری: بنیامین ڕەحمیپوور، هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۱ساڵ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲۲ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، بنیامین ڕەحیمپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێکردی سزاکانی ڕێژیم لەو شارە بانگ کراوە و بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ۱ساڵ بەندکردن دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوە.
ناوبراو پێشتر لەلایەن لقی ۱ی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیمی ئێران، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و هەروەها لەسەر چۆنیەتی دەسبەسەرکردن و ئازادیی کاتیی ئەو هاووڵاتییە، خۆڕاگری هەواڵی ڕاستی لەسەر بڵاو کردۆتەوە.